هاوارە لە کوردستان هاواری گەلێکی هەژار و بێکەس و بێ ماف،لە لایەک زیندان و ئەشکەنجە و ئێعدامە،لە لایەکیش کارەساتی دڵتەزێنی سروشتە.******************************************** ئەوانەی هەستی یارمەتیدان و دڵسۆزی و وفایان هەیە، بێگومان مرۆڤە ڕاستینەکانن.******************************************** لە کاتێکدا گەلی هەژار و بێکەسی کورد لێی دەقەومێ و هاوار دەکات، دەبێ تەنیا پشت بە هاوکاری و هاودەردی خۆیان ببەستن!چون حکومەتی ئیسلامی ئێران، نەتەنیا فریادڕەسمان نییە، بەڵکو خۆشی غەزەبێکە بەسەرمانەوە! نابێ زیندان و ئەشکەنجە و ئیعدامان لە بیر بچێتەوە، کە بەڵای خودی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانە!!! ******************************************** گەل سەلماندی کە پشت و پەنای یەکترینە. هاودەنگ و هاوکار و هاوپشتی یەکترینە.بێگومان حکومەتی ئێران لە هاودەنگی و هاوکاری کۆمەڵانی خەڵک دەترسێت و یەک ڕیزی خەڵک لە دژی خۆی دەزانێت!******************************************** لە کاتێکدا کە خەڵکی ئێران برسییە، لێی قەوماوە، حکومەتی ئێران داهاتی ئێران بۆ کاری تیرۆریستی و بۆ مەبەستی سیاسی و هێژمۆنی خوازی بە فیڕۆدەدات! نەفرەت لە گشت ڕژێمێکی دژی گەلی و دژی ئینسانی.******************************************** هەموو کوردێک و مرۆڤێکی بە ویژدان و ئازادیخواز، ناراحەتە بۆ کارەساتی دڵتەزێنی بومەلەرزە.هاو ئازارین، هاو دەردین، هاو چارەن
ادامه مطلب
برچسب:
نویسنده: آرین حسینیپور
تاريخ: پنجشنبه
7 دی
1396 ساعت: 18:48