موسڵمانانن لە وڵاتەکانی خۆیاندا بە هۆی شەڕ و نایەکسانی و نەبوونی ئازادی و ژیان، هەر وەها بە هۆی دواکەوتوویی سیاسی و فەرهەنگی و ئابووری و زانستی و پزشکی، هەر وەها بە هۆی نەبوونی بنەماکانی مافی مرۆڤ، ڕوو لە ئامریکا و ئوسترالیا و ئوروپا دەکەن!
بەڵام کاتێک دەگەنە هەندەران و مافی نیشتەجێبوونیان پێدرا، لە بیری دەکەن کە بۆ لە وڵاتانی خۆیان هەڵاتوونە و بۆ داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە؟!
دیسان دەگەڕێنەوە سەر ڕێچکەی کۆنەپارێزی خۆیان و موسڵمان بوونیان بە شانازی دەزاننەوە و شەرم لە جنایاتی ئاخوندەکان و داعشێکان ناکەن! باس و داوای 1ی دێنەگۆڕێ و بێگومان کرداری بێجێش دەکەن! ڕەنگی ئیسلامی بە سیمای شارستانیەتی وڵاتانی سیکۆلار دەبەخشن و باس لە یاسا و شەریعەتی ئیسلامی دەکەن و فشار دەخەنە سەر ئازادییەکان!
هیوادارم ئوروپایەکان بتوانن پارێزگاری لە یاسا و بەها مرۆڤێکان و سیمای شارستانیەتی خۆیان بکەن و بە هیچ شێوەیەک واز لە دەستکەوتەکان و پێشکەوتنەکان و مافە مرۆڤێکانیان نەهێنن و خۆیان و وڵاتەکانیان ڕادەستی عەقڵییەتی شەڕەنگیزانە و دواکەوتووانەی ئیسلامییەکان نەکەن!
********************************************
ڕاستی قورئان و 1:
دیارە قوئان "پەیام و بڕیار و قسەکانی" محەممەد بوون کە لە دوای مردنی کۆ کرانەوە و کرا بە کتێبێک و ناویان لێینا قورئان!
دیارە محەممەد لە دوو سەردەم و قۆناغی جیاوازدا ژیاوە و بەو پێیەش قورئان دابەشی ئەو دوو قۆناغە جیاوازە دەبێت!
ــــ سەردەمی مەکی(سەردەمی بێدەسەڵاتی) کە محەممەد بانگەشەی بۆ ئاینەکەی دەکرد!
ــــ سەردەمی مەدەنی(سەردەمی دەسەڵاتداری) کە محەممەد بڕیاری دەدا و یاسا و شەریعەتی ئیسلامی بەڕێوە دەبرد!
لە قۆناغی مەکیدا اللەی محەممەد ڕەحمان و ڕەحیم بوو، لە دینەکەیدا زۆری نەبوو(لااکراە فی دین). بەڵام کاتێک محەممەد هێزی شمشیری دروست کرد و دەسەڵاتی پەیدا کرد، فتوای جیهاد و ئەنفالی هێنایە گۆرێ و اللەکەشی بوو بە قەهار و جەبار!
داعش لە سەر ڕێچکەی محەممەد دروست بووە و قورئان هەوێنی داعشە!
ناکرێ نەفرەت لە کارەساتی جیهاد و ئەنفال بکرێت و بێزتان لە سنگسار و جیهادی نیکاح بێتەوە،
ناکرێ بە کەنیزەک گرتنی ژنان و کچان شەرمەزار بکەن،
ناکرێ بەشودانی مناڵی ٩ ساڵە بە تاوان بزانن،
ناکرێ خەبات و تێکۆشان بکەن لە پێناو یەکسانی و پێشکەوتن و ئازادی و دێموکراسیدا، بەڵام ئیسلام کە جەوهەر و هۆکاری نایەکسانی و بێ مافێکانە و سەرچاوەی بەربەرییەتی داعشێکان و تیرۆرە، پیرۆز بکرێت!!!
****************************************************
سەد بریا خەڵکی کوردستان ئەگەر ئاینی هەر دەبوو، جیا لە ئیسلام هەر ئاینێکی دیکەی هەبوایە! زۆر بەداخەوە لایەنە سیکۆلارەکانیش پەپۆلیستانە تەسلیمی ئیسلامی بوونی کۆمەڵگا بوونە و دوور لە ڕەوشتی ڕۆشنبیری و شۆڕشگێری، گرینگی بەو ئاینە دەدەن و خەڵک زیاتر لە زڵکاوی ئاینی ئیسلامی خومەینی و سەدام و... نوقم دەکەن!
وەهاب یوسفی
برچسب:
نویسنده: آرین حسینیپور