خرید بک لینک
گۆڕان و لادەر


ئه‌گه‌ر وشه‌ی "گۆڕان و لاده‌ر" له‌ئارادا نه‌بوایه، جیهانی کۆن به‌سته‌ڵه‌کی ده‌کرد و مرۆڤ هیچ پێشکه‌وتنێکی به‌خۆیه‌وه نه‌ده‌بینی.
بێگومان ڕه‌وتی 1یه‌کان و لادان له جیهانی کۆن، سه‌رده‌می نوێی ده‌سته‌به‌ر کردووه.
مرۆڤـــ له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا به زۆر قۆناغدا تێپه‌ڕیوه و گه‌لێک هه‌لومه‌رجی ده‌رباز کردووه، سا خۆی به‌سه‌رده‌می ئێستا گه‌یاندووه. زۆر سانایه که تاریف و ستایشی هه‌لومه‌رجی زاڵ بکه‌ین و نانی لێبخۆین، به‌ڵام دژایه‌تی کردنی پڕ له کێشه ده‌بێت و نرخی خۆی ده‌وێت. خۆگونجاندن، واته ژیان و خه‌بات له چوار چێوه‌ی هه‌لومه‌رجی زاڵدا و به پێی ئه‌و بیروباوه‌رانه‌ی که چه‌سپاون، گه‌لێک ساناتر و بێ کێشه‌تره، نه‌ک له پێناوی گۆڕانکاری بنچینه‌یدا، په‌لاماری بیروباوه‌ره چه‌سپاوه‌کان و ههلو مه‌رجی زاڵ بدرێت.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه زاڵه جیهانییه که هاتۆته ئاراوه‌و زۆری کێشه بۆ مرۆڤایه‌تی ناوه‌ته‌وه، به ته‌واوه‌تی پارێزگاری لێده‌کرێت. گشت ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌خزمه‌ت هه‌لومه‌رجی زاڵدا خۆ ده‌نوێنن و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و سه‌پاندن و سه‌قامگیر کردنی هه‌رچی زیاتری بارودۆخه‌که‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌س و ڕێبه‌رانه‌ی که خۆیان و ڕاپه‌ڕین و نافهڕمانییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵاده‌سته جێهانییهکان ڕێکده‌خه‌ن، هه‌لیان بۆ ده‌ڕه‌خسێ و خه‌ڵات ده‌کرێن و به‌وپێیه‌ش مرۆڤایه‌تی چه‌واشه ده‌که‌ن و ده‌سته‌مۆی هه‌لومه‌رجی زاڵی ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕێبازی نوێ ده‌گرنه‌به‌ر و سنووری عه‌قڵییه‌تی کۆن و هه‌لومه‌رجی زاڵ ده‌به‌زێنن و دژایه‌تی ده‌که‌ن و گۆڕانکاری بنچینه‌یی ده‌خوازن، بێگومان که‌ندوکۆسپی زۆریان دێته سه‌ر ڕێگای ژیان و خه‌باتیان.
له ڕه‌وتی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا گه‌لێک گۆڕانکاری ڕوویانداوه و سه‌رجه‌می ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ش مرۆڤیان به سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ گه‌یاندووه. لادان له سنووره دیاریکراوه‌کان هۆی گۆڕانکارییه‌کان بووه و بێگومان ته‌نیا لادانیش ئه‌و هه‌لومه‌رجه زاڵه، که پڕه له شه‌ڕ و نایه‌کسانی و چه‌وساندنه‌وه ده‌گۆڕێت و مرۆڤایه‌تی به ژیانێکی نوێ ده‌گه‌یه‌نێت. گشت ئه‌وانه‌ی له پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانیاندا، دوگم پارێزگاری له هه‌لومه‌رجی زاڵ ده‌که‌ن و دیماگۆجیانهش هه‌وڵی به‌کارهێنانی خه‌ڵکیش ده‌ده‌ن، چاره‌نووسیان زیاتر له ڕابردوو بهسهرچوویهکان نابێ که له ئاستی گۆڕانگارییهکاندا ده‌وه‌ستانه‌وه و به شانازی و ئه‌رک و خێریان ده‌زانی و پارێزگاریان له بوت په‌ره‌ستی و دیکتاتۆڕییه‌ت و گشت ئه‌و قۆناغانه ده‌کرد، که ئێستا له زبڵدانی مێژوودانه! زبڵدانی مێژوو پڕه له‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی که مرۆڤ خۆی خولقێنه‌ریان بووه و هه‌ر خۆشی لێیان لاداوه و له ڕه‌وتی ژیانیدا دووری خستۆته‌وه. زبڵدانێک که بۆگه‌نی کردووه، هێنانه‌وه گۆڕێی عاقڵانه و پێشکه‌وتن خوازانه نییه.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه زاڵه جیهانییه‌ش که سه‌ره‌ڕای گه‌نده‌ڵییه‌کانی، کۆنگهرایشی بوژاندۆتهوه و تێکه‌ڵی خۆی کردووه و بۆتە زڵکاوێک لە پیسی بورژوازی، بێگومان له ئاکامی هه‌نگاوی پێشکه‌وتووانه‌ی داهاتووی مرۆڤایه‌تیدا، به مێژوو ده‌سپێردرێت!

وەهاب یوسفی

برچسب: نویسنده: آرین حسینی‌پور تاريخ: پنجشنبه 7 دی 1396 ساعت: 18:48

صفحه بندی