خرید بک لینک
ـــــ 1 ڕۆشنبیر و لۆمپەن شۆڕشگێر، کاریگەریان لەسەر مێشک شۆردنەوە و پینە کردنی شکەستەکان و داپۆشینی دزی و گەندەڵییەکانی دەسەڵاتدا هەیە! هەروەها هەوڵی دەستەمۆکردنی خەڵکیانە، بۆ دەسەڵاتە گەندەڵەکان!
ئەو لۆمپەنانە کە جێگا و پێگەی خۆیان لەدەست دەدەن و ئەرک و شوێنی خۆیان ون دەکەن، بە 1، خەبات و تێکۆشانی خەڵکی ناڕازی بەلاڕێدا دەبەن و تەمەنی دەسەڵاتە دز و گەندەڵ و مافیایەکان و دژی گەلێکان درێژتر دەکەن!
دیارە ئەو لۆمپەن ڕۆشنبیر و لۆمپەن شۆڕشگێرانە، خۆشیان هەر لە قوماشی دز و گەندەڵکارانن! ئەوانە بەشێکن لە جیهانی گەندەڵ و هیچ جێگای باوەڕ نینە!

********************************************

بۆ بە دەوڵەت بوون ئەوە گرینگە کە ئاڵا هەڵگرانی چەندە نیشتمانینە و توانای ڕێکخستن و یەکخستنی هێزی دێموگرافیان هەیە و هێزی نیزامی و ئابووریش بۆ ئەو مەبەستە(بە دەوڵەت بوون) چۆن بەکار دەهێنن و چەندەش گرینگی بە هەڵکەوتی جوغرافیایی دەدەن! جیوپۆلیتیک(هێزی دێموگرافی ـ هێزی نیزامی ـ هێزی ئابووری ـ هەڵکەوتەی خاک ـ چۆنێتی خاک) بــــۆ بــە دەوڵەت بوون، کاریگەری تەواوی هەیە و دەبێ لەبەرچاو بگیرێت!
بەڵام زۆر زۆر بەداخەوە، ئاڵا هەڵگری بە دەوڵەت کردنی کورد لە باشووری کوردستان، نە سیاسەت و دیپلۆماسییەت و جەوهەری نیشتمانییە، نە تێگەیشتنی لە هەلومەرجی بە دەوڵەت کردنی کورد هەیە! تەنیا خەون بە ئیمپراتۆرییەتی بنەماڵەییەوە دەبینێت!
********************************************
دونیا دەوران دەورانە،
وشەی خائین بەسەر لایەنەکاندا ڕمبازێن دەکات و بۆتە گەمەی منداڵان!
دەگینا ئەوانەی شۆڕشی نەتەوەیەکی هەژار و ژێردەستە دەدزن و دەیکەنە سەرمایە بۆ خۆیان، ئەوانە هەر لە سەرەتاوە خائینن!
ئەوانەی بە ئاشکرا مێژوو چەواشە دەکەن و پینە بۆ خیانەتە مێژوویەکانی لایەنێک دەکەن و خۆ لە دیپلۆماسییەتی پڕ لە خیانەتی ئەو لایەنەش نادەن و باس لە دەسەڵاتی پڕ لە دزی و گەندەڵی ئەو لایەنە ناکەن، کە چۆن هێمای دەسەڵاتی بنەماڵەی و خراپ بووە، کە چەندین جار بە پێشێلی مافی مرۆڤیش ناوی هاتووە! هەروەها بەدەستەوەدانی شەنگال پەردەپۆش دەکەن و ویژدانیان دەخەوێنن لە ئاست ژنان و کچانی شەنگالی کە بەبێ بەرگری تەسلیمی داعش کران! ئەوانەی باسی دزی نەوت و داهات نیشتمانی ناکەن،
ئەوانەی باسی بێبەش کردنی خەڵک لە داهاتی نیشتمانی ناکەن،
ئەوانەی باسی پێک نەهێنانی ئەرتەشی نەتەوەیی ناکەن،
ئەوانەی باسی...... ناکەن!
ئەوانە خـــۆیــــان هیچ، نایان هەوێت خەڵکیش تێبگات کە وشەی خائین حەقی کێیە و لێی دەدزن!

دیارە ئەوانە ناراحەتن کە ئەو وشەیەیان(خیانەت) لێ دەدزن و دەیبەخشن بە خائینی تازە!
چون خائینە کۆنەکان زۆریان مایە لە دەسەڵات و کەسایەتی و داهاتیان داناوە، تا ئەو وشەیەیان کردۆتە مڵک و بەرگ و نازناوی خۆیان!

برچسب: نویسنده: آرین حسینی‌پور تاريخ: پنجشنبه 7 دی 1396 ساعت: 18:48

صفحه بندی