سیستەمی 1ان مافیایی و پڕە لە گەندەڵی!
تا ڕادەیەک تێکەڵاوی دوژمنن کە بۆتە هۆی فرۆشتنی خۆیان و نیشتمانیش!
""یەک سەدەیە وەک نۆکەری داگیرکەران، کۆنترۆڵی شۆڕشی کوردی دەکەن. شۆڕش تێک دەدەن و بەلاڕێدا دەیبەن و ناهێڵن کاروانی ڕزگاری کورد، بە ئامانجی بگات!""
وێنەی دەسەڵاتی باشوور لە وڵاتاندا، ئاوێنەی دیکتاتۆریی و دزی و گەندەڵیی و نیشتمان فرۆشییە!
بێگومان ئەوانیش جێگایان نێو زبڵدانی مێژووی پڕ خیانەت و سەرشۆڕی و دیکتاتۆرییە!
نۆکەری کردنی دەسەڵاتی باشوور بۆ ئێران و تورکیە و عێراق، جێگای بەخشین نییە!
دیارە ئەمڕۆ لە خۆپێشاندانەکاندا دروشمی دەسەڵاتی نیشتمان فرۆش و جاشی بێگانە، زۆر بەرچاو بوو!
********************************************
دیارە ئەوە پیشەی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان و دز و گەندەڵ و مافیا و کۆنەپەرەستەکانە، کە خەڵکی ناڕازی و بێزار بە نۆکەری بێگانە تاوانبار دەکەن، تا لە بەهای ڕاپەڕین و شۆڕشەکان کەم بکەنەوە و دروشم و داخوازییەکانی خەڵک بێ بایەخ و هاواری خەڵکی کەم دەنگ و دەنگدانەوەی ڕاپەڕینیش کەم ڕەنگ نیشان بدەن!
نابێ لە بیرمان بچێتەوە کە حکومەتی ئیسلامی ئێران و سەددامیش، بەردەوام شۆڕشەکانی کوردیان بە نۆکەری بێگانە تاوانبار دەکرد!
********************************************
زۆر بەداخەوە هەڵوێست و تێگەیشتنیش بە پێی بەرژەوەندییە!
لە ئێران خۆپێشاندان ئەرکە و شۆڕشە، کەچی لە تورکیە و لە هەرێمی کوردستاندا خۆپێشاندان گێرەشێوێنییە! تەنانەت کۆمەڵێک کەسی بێ جەوهەر، سنووری ئەخلاقی و شۆڕشگێری زیاتر دەبەزێن و لە ڕقی کچ و کوڕانی شۆڕشگێری کورد لە باکووری کوردستاندا، شەرعییەت دەبەخشن بە جنایات و وێرانکارییەکانی حکومەتی فاشیستی ئەردۆغان!
هەموو دەڵێن و دەشزانن کە دەسەڵاتی باشوور پڕە لە دزی و گەندەڵی و نۆکەری بێگانەیی! کەوایە ئەوانە نەتەنیا نیشتمانپەروەر نینە، بەڵکو نیشتمان فرۆش و مافیانە! چون دز و گەندەڵ و مێژوو ڕەش، هیچکات لە بازنەی نیشتمانیدا نینە و تەنیا بەدوای بەرژەوەندی خۆیان و لەو پێناوەشدا هەموو شتێک بە خۆیان و نیشتمانیانەوە دەفرۆشن!
********************************************************************
پارتی بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیەوە، زۆر زیاتر لە خۆی و خەڵکی کوردستان، قازانجی بە تورکیە و دەسەڵاتی ئیسلامی و فاشیستی ئەردۆغان گەیاندووە!
شێوەی دیپلۆماسییەت و بازرگانی پارتی لە گەڵ تورکیە و شەخسی ئەردوغاندا، نە لە گەڵ بنەماکانی بازرگانی هاوتایە و نە لە گەڵ ڕەوشت و هەستی نەتەوایەتی گونجاوە! بەڵکو ئەو پەیوەندییە زۆر ناتەندروستە و نۆکەرایەتییە!
خیانەتی نیشتمانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی تا ئەو ڕادەیە مەزنە کە نە دەتوانین چاوپۆشی لێی بکەین، نە دەتوانین دیسان باوەڕیان پێ بکەینەوە تا هەلیان بۆ بڕەخسێت و کۆنترۆڵی جووڵانەوەی کوردی بکەنەوە!
ـــ بەخشینی ئیمتیازی نەوتی کوردستان بە تورکیا!
ـــ ئازادی بێ سنووری کۆمپانیاکانی تورکیا، تا ڕادەی دزی و تاڵانی سەرمایەی کوردستان و بێ کەفایەتی و بێ ئەرزشی کارەکانیان!
ـــ بەکارهێنانی سەرمایەی کوردستان له تورکیە!
ـــ بەکارهێنانی پارەی کوردستان لە بانکەکانی تورکیە!
ـــ یارمەتی ماڵێ و سیاسی ئەردۆغان، لە کاتی بانگەشەکاندا.
ـــ چاوساغی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی نیزامیی تورکیە، لە دژی شۆڕشگێرانی کوردی باکوور.
ـــ تێوەگلان لە دەستگای بەدناوی میتی تورکیە.
ـــ .....
دیارە پارتی و گشت دەربارییانی پێیانوابوو کە چون کاریگەریان لە سەر ئابووری تورکیادا هەیە، بێگومان تورکیا ملکەچی پارتییە! بەڵام دیتمان کە نەتەنیا وانییە، بەڵکو پایەی دەسەڵاتی ئەردۆغانیان بەهێز و بە پێچەوانەش پایەی دەسەڵاتی کوردیان لاواز و ڕوخاو کردووە!
نەوت و سەرمایەی کوردستان خوێنێکی باش بوونە بۆ شادەماری تورکیە و هەروەهاش تورکیە لە ڕێگای نۆکەرایەتی پارتی و بەکارهێنانی داعش و هێندێک ئۆپۆزسیۆنی سوریە و... وەک ماری چەند سەر و ئەژدیهای لێهاتبوو. بە نەمان و بێ هێز کردنی ئەو لایەنانە، تورکیا خەون و ئیشتای ئیمپراتۆرییەتی دەمرێ! هەروەها بەو جووڵەیەی حکومەتی عێراقیش، تورکیا سوودی نەوتی هەرێمی کوردستانی لەدەستدا.
تورکیا کارتەکانی ناوچەکەی لەدەستداوە و ڕێگای گەڕانەوەی بۆ سەردەمی ناتۆئیستیشی لێی خراپ بووە!
لەو نێوەدا باشترین شانس بۆ کوردە تا خۆی بە ڕزگاری نەتەوەیی بگەیەنێت و وەک هێزێک لە ناوچەکەدا خۆی بسەپێنێت.
دیارە بۆ کورد پێش هەر جووڵەیەک پێویستە نێو ماڵی خۆی ڕێک بخاتەوە و کۆتایی بە دەسەڵاتی دز و گەندەڵ و نیشتمان فرۆشەکان بێنێت و بە ئیرادەوە لە ناوچەکەدا دەربکەوێت.
وەهاب یوسفی
برچسب:
نویسنده: آرین حسینیپور