خرید بک لینک
1 هونەری حکومەت کردنە!
ئەوە تاریفێکی سادە و ساکار و باوی سیاسەتە! حکومەتدارەکان بەو تاریفە لە سیاسەت، خۆیان بە پسپۆڕی دەسەڵاتداری دەناسێنن. یانی خۆیان بە شایستەترین دەزانن لە نێو کۆمەڵگادا کە دەتوانن سەرۆکایەتی بکەن! هەر بۆیە تووند بە تەختی دەسەڵاتدارییەوە دەچەسپێن و دەبنە دیکتاتۆر! سیاسەت کردن لای خۆیان بە سانا و بۆ خەڵکیش بە سەخت دەزانن!
بەڵام سیاسەتوانی گرێپوچکەیەک نییە تا کەس بۆینەکرێتەوە و لێی تێنەگات! بەڵکو زۆر سانایە و هەمووکەس لە ژیانی ڕۆژانەیدا ئەزموونی دەکات! سیاسەت، بیر و دەرکی مرۆڤە بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا.
سیاسەت، باسی کەموکووڕییە لە یاساکان و مافە مرۆڤێکاندا.
سیاسەت تەنیا بریتی لە کۆنترۆڵی کۆمەڵگا نییە، بەڵکو هەست کردنیشە بە داواکاری و پێداویستیەکانی خەڵک!
سیاسەت، هەست بە زوڵم و زۆری و نایەکسانییە لە نێو کۆمەڵگادا.
بۆ ڕێبەرانی نەخوێندەوار و دەسەڵاتە بنەماڵەیەکان هێژمۆنی خۆیان دەسەپێن و بە دیکتاتۆرییەت حوکم دەکەن و بە هەزاران کۆیله دروست دەکەن، کەچی سیاسەتیش بۆ خەڵکی بە کێوێکی سەخت وەسف دەکەن؟! تا خەڵک هەست بە شێوەی دەسەڵاتیان نەکات و هەر خۆیان کوێخا بن و خەڵکیش کۆیلە!
********************************************

ئەگەرچی زانست و تێکنۆلۆژیا پێشڕەفتی زۆریان کردووە و شعووری مرۆڤیش گەشەی کردووە، بەڵام بەداخەوە ئێستاش زۆربەی کۆمەڵگاکان لە سەر ڕێچکەی کۆنن!
بۆ دەبێ کۆمەڵگا ئاستی هۆشیاری ئەوەندە لە دواوە بێت، کە سیستەمی میرنشینی قەبووڵ بکات؟!
لە کاتێکدا کۆمەڵگا پڕە لە خەڵکی ئاکادیمیک و پڕۆفیشناڵ، بەڵام مناڵان دەچنە سەر تەختی پاشایەتی بەجێماوی باوکیان!
بێگومان سیستەم و کۆمەڵگا بە یەکەوە تاوانبارن کە هەلومەرجێک دەخولقێنن تا مناڵ جێگرەوەی باوکی بێت! دیارە دەبێ باجەکەشی خەڵک بیداتەوە!

********************************************

1ی سەرەتای هاتنە بۆ نێو جیهانی سیاسەتوانییەوە! کاتێک ڕۆشنبیر گەشەی کرد و پێدەگات، دەبێتە سیاسەتمەدار!
دیارە تاریفی جیاواز لە ڕۆشنبیر دەکرێت! بەڵام بەستەڵەکی عەقڵانی لە چوارچێوەی ئاین یان حیزبێکدا، داخستنی دەرگا و پەنجەرەکانە بەڕووی ڕووناکبینییەوە!

********************************************

خەڵک مێژوو دروست دەکەن و هەر خەڵکیش دەتوانن مێژوو بگۆڕن. ئەوە ڕەستەیەکە و لە ڕەوتی شۆڕش و گۆڕانکارییەکاندا بەکار هاتووە!
بەڵام،
ئایا پەپۆلیستانە بەدوای خەڵک کەوتن، یان خەڵک بەکار بێن بۆ گۆڕانکارییەکان؟!

لە لایەک، ڕادەی هۆشیاری و ئیرادەی زۆرینەی خەڵک، لە ئاستی گۆڕانکاری پوزەتیڤدا نییە!
لە لاکەی دیکەشەوە، جەوهەری سیاسی جیهانی کە خۆی هۆکاری سەردەمی پڕ لە کێشە و نایەکسانی و شەڕە، شایەستەی باوەڕ نییە!
بەڵام،
ئەگەر چاوەڕوانیش بین و خۆمان ڕادەستی هەلومەرجی نالەبار بکەین و هیچ نەکەین، بێگومان نەتەنیا هیچ ناگۆڕدرێت بەڵکو خراپترینیش دەبینین!
دەبێ ویست و داواکارییەکانی ژیانی خەڵک لەبەرچاو بگیرێت، بەبێ ئەوەی کە باوەڕە کۆن و زیان بەخشەکان پیرۆز بکرێن و سودیان لێ وەربگیرێت.
مرۆڤایەتی بەردەوام هەوڵیداوە و خوێنی ڕشتووە و قوربانیداوە، بەڵام بە هۆی کۆنەپەرەستییەوە نەیتوانیوە پرۆگرسیڤانە بەرهەم بەدەست بخات. ڕێچکە و ڕێگای کۆنی کۆنەپەرەستانە نەتەنیا پێشکەوتنی لێی شین نابێتەوە، بەڵکو رگرسیڤانە ژیان و مافەکان بۆ دواوە دەگێڕێتەوە!

وەهاب یوسفی

برچسب: نویسنده: آرین حسینی‌پور تاريخ: پنجشنبه 7 دی 1396 ساعت: 18:48

صفحه بندی