1 نابێ بە هیچ بیانوویەک پشتگیری لە دزی و گەندەڵی بکات و خەڵکێک کە داوای مافی ژیانی خۆی دەکات، تاوانبار بکات!
زۆر بەداخەوە کۆمەڵێک ڕۆژهەڵاتی کە خۆیان لە باشوورێکان پێ دڵسۆزترە، گەرم داهاتوونە و زۆر بەناحەق خەڵکێک تاوانبار دەکەن کە باسی نەمانی دزی و گەندەڵی و دەسەڵاتی توتالیتێر دەکەن!
هیچ کەس بە دەسەڵاتیشەوە حاشا لەوە ناکەن کە دزی و گەندەڵی هەیە! ڕوون و ئاشکرایە کە دزی و گەندەڵی و دەسەڵاتی توتالیتێر، بەرهەمی ٢٦ ساڵ دەسەڵاتی کوردییە کە فشاری زۆری خستۆتە سەر ژیانی خەڵک. کەوایە خەڵک مافی خۆیەتی بڵێ stop!!!
زۆر شەرمە بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان بە شۆڕشگێر دەزانن، بەڵام دەچنە بەرەی دژی خەڵک و پینە بۆ دزی و گەندەڵی و دیپلۆماسییەتی شکەستخواردوو و خۆبەدەستەوەدان دەکەن و شەرحییەت بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی دەبەخشن!
دیارە من غەمی ئەوەندە لۆمپەن شۆڕشگێرەم نییە کە خۆیان ون کردووە و بە جێگا و پێگەی خۆیان نازانن! من زیاتر ناراحەتی ئەوەم کە زانیاری خراپ و غەڵەت بڵاو دەکەنەوە و هەوڵی دەستەمۆکردنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتیانە بۆ دواڕۆژی دەسەڵاتێکی دز و گەندەڵ!!!
دیارە ئەوەش بەو مانایە نییە کە چاوپۆشی لە ئەلفبێی پەروەردەی سیاسی باشوور بکەین، کە پڕە لە خۆبەدەستەوەدان، تا ڕادەی زیان گەیاندن بە جووڵانەوەی بەشەکانی دیکەی کوردستان! هەر وەها سەربەخۆیی سیاسی خۆشیان لە دەست دەدەن و لە ئاکامدا سوکانی شۆڕش دەکەوێتە دەست دوژمنان و الفاتیحاش بۆ شۆڕش!!!
****************************************************************************************
سیستەمێک کە دزی و گەندەڵی بەرهەمی بێت و دەسەڵاتداری پاوانخواز و خۆسەپێن بێت، بێگومان یاساکان و دامودەزگاکانی مرۆڤانە و پێشکەوتووانە نابن!
یانی بە هەراوهوریا و شانازییەوە مریشک دزەکان دەگرن، کەچی کەس ناتوانێ بڵێ: کوا داهاتی نیشتمان و کێ دەیدزێت؟! چـــون دزە گەورەکان دەسەڵاتدارانن!!!
****************************************************************************************
ئەوانەی هەمیشە ئیستعدادی نۆکەرایەتی دوژمنیان بەهێزە، بێگومان ناتوانن 1 1 سەربەخۆ و نیشتمانی و ئینسانی بن!
برچسب:
نویسنده: آرین حسینیپور
تاريخ: پنجشنبه
7 دی
1396 ساعت: 18:48