خرید بک لینک
لە وڵاتێکا دەژین کە ناوی هەیە، بەڵام بوونی نییە! بە درێژایی مێژوو شۆڕشی هەبووە، بەڵام سەرکەوتنی نەبووە! مێژووی هەیە، بەڵام هەمووی درۆیە!

سەیرە، لە وڵاتی ئێمەدا قوربانی چەقۆی قەسابی دەلێسێتەوە!
سەیرە، لە وڵاتی ئێمەدا بۆ تەمەن درێژی دەسەڵاتێک دەپاڕێنەوە کە بەردەوام خەڵکی ئێمە و شۆڕشی ئێمەی قوربانی بەرژەوەندی خۆی کردووە!
دەڵێن: دەبێ بێدەنگ بیت! نابێ ڕەخنە بگریت، نابێ داوای باشتر کردنی ژیان بکەیت، نابێ داوای ئازادی تەواو بکەیت، نابێ دژی دەسەڵاتی بنەماڵەیی بیت،...
هەروەها زۆر بێشەرمانە بڕیار دەدەن و دەڵێن: دەبێ لە چوارچێوەی بەرژەوەندی دەسەڵاتی کوردیدا بمێننەوە و ئەوەندەی دەسەڵات بە خەڵکی ڕەوا دەبینێت، بەسە! ئەگەر بڵێی دەسەڵاتی خۆجێیەتی دز و 1 و مافیا و دیکتاتۆرە، ئاژاوەچی و گێرەشێوێن دەبیت و یەک ڕیزی قەومی تێک دەچێت!

بە هیچ بیانویەک و پاساوێک ناکرێ بەرگری لەو دەسەڵاتە بکرێت، کە ٢٦ ساڵە بە دزی و گەندەڵی و زۆرداری حوکم دەکات!
هەموو لایەک باش دەزانن کە ئەوە دەسەڵاتی دوو حیزب بە هێژمۆنی دوو بنەماڵەیە! یەک سەدەیە وەک نۆکەری داگیرکەران و 1کان، کۆنترۆڵی شۆڕشی کوردی دەکەن و بە تێکدان و بەلاڕێدا بردنی شۆڕش، ناهێڵن کورد بە ئامانج و ئاواتەکانی بگات!

سەرانی ئەو حکومەتە و ئەو دوو بنەماڵەیە باش دزانن کە ئەگەر دەسەڵاتیان نەمێنێ و هێزی چەکدار و دەستگای نەهێنی پاراستن و زانیاری کە بۆ تیرۆر و ترس و تۆقاندنە نەیانمێنێ، ناتوانن بژین و ئەوەی لە ماوەی ٢٦ ساڵدا دزیویانە لە قوڕگیان دەردێندرێتەوە و دادگای خەڵک لەو هەمووە تاوانانەی کە دەرحەق بە خەڵک و نیشتمان و نەتەوە کردوویانە، خۆش نابێت! بۆیە تووند دەست بە دەسەڵاتەوە دەگرن و خەڵکیش قەتل و عام دەکەن!
1 دەبێ تووند و تیژ بێت و ڕوحمیان پێنەکات و پەلاماردەر بێت! ئەو دەسەڵاتە باکی بە مانگرتن و خۆپێشاندان نییە!

دەسەڵاتی دوو حیزب بە هێژمۆنی دوو بنەماڵە، لە پێناو کورسیدا، لە پێناو نەوتدا، لە پێناو گومرگەکاندا، لە پێناو دزینی داهاتی نیشتماندا، دیسانەوە کورد دەکوژن و دایکانی نیشتمان ڕەش پۆش دەکەن.

ناتوانم درۆ لە گەڵ خۆم بکەم و مێژووی ئاشبەتاڵ و ڕابردووی قیادەی مۆقەت لە بیر بکەم و باسی پیلانی ڕادەست کردنی شەنگال نەکەم، کە زیاتر لە ٥٠٠٠ ئافرەتی کوردیان بە دەستی داعش ئەتک کرد!

کێ شەڕی کوردی ڕۆژهەڵات و باکووری کردووە؟! کێ دژایەتی شۆڕش و بەرخودانی ڕۆژئاوای کردووە؟! کێ نیوەی خاکی کوردستانی ڕادەستی عێراق کردەوە؟! کێ بە پیلانی تورکیە، شەنگالی ڕادەستی داعش کرد؟! کێ ئیمتیازی نەوتی بە ئەردۆغان بەخشی و نۆکەری بۆی کردووە؟!
ئەوانە مێژوویان پڕە لە شەرمەزاری! با بڕۆن!

هەمووی ئەو بارەگایانە بە داهاتی نیشتمان جریقە و بریقەدار کراون و بەڕێوە دەچن! با بسووتێن! بۆ تەنیا ژیان و چارەنووس و ماڵ و مافی خەڵک دەبێ بسووتێ؟! ڕاپەڕین تۆڵەیە!

زۆر کەس پێی وایە کە دەستی حکومەتی ئیسلامی ئێران و عێراق لە پشتی ئەو ناڕەزایەتیانەدایە! بەڵام ئەوانەی تا ڕادەی جاشەتی و خیانەت دەستیان لە گەڵ دوژمناندایە و مێژوویەکی پڕ لە شەرمەزاری و خیانەتکاریشیان تۆمار کردووە، ئەو دەسەڵاتە دز و مافیا و گەندەڵەیە کە بەردەوام نۆکەری بێگانە بوونە! کە وایە بۆ خەڵک کە داوای ژیانی باشتر و ئازادی دەکەن، تاوانبار دەکەن؟!

زۆر بەداخەوە هەڵوێست و تێگەیشتنیش بە پێی بەرژەوەندییە!
لە ئێران خۆپێشاندان ئەرکە و شۆڕشە، چالاکی پێشمەرگەش هەڵمەتە، کەچی لە تورکیە و لە هەرێمی کوردستاندا خۆپێشاندان گێرەشێوێنییە و فیداکاری گەریلا تیرۆریستییە! تەنانەت کۆمەڵێک کەسی بەزیو و مێشک گەندەڵ و بازرگانی سیاسی، سنووری ئەخلاقی و شۆڕشگێری زیاتر دەبەزێن و لە ڕقی کچ و کوڕانی شۆڕشگێری کورد لە باکووری کوردستاندا، شەرعییەت دەبەخشن بە جنایات و وێرانکارییەکانی حکومەتی فاشیستی ئەردۆغان و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لێی دەکەن!
هەموو دەڵێن و دەشزانن کە دەسەڵاتی باشوور پڕە لە دزی و گەندەڵی و نۆکەری بێگانەیی! کەوایە ئەوانە نەتەنیا نیشتمانپەروەر نینە، بەڵکو نیشتمان فرۆش و مافیانە! چون دز و گەندەڵ و مێژوو ڕەش، هیچکات لە بازنەی نیشتمانیدا نینە و تەنیا بەدوای بەرژەوەندی خۆیان و لەو پێناوەشدا هەموو شتێک بە خۆیان و نیشتمانیانەوە دەفرۆشن!

ئەوانەی کوردایەتی تەنیا لە چوارچێوەی دروشمدا دەخوێنەوە، پێی دڵخۆش و سەرخۆش دەبن! بەڵام کاتێک کوردایەتی پراکتیزە و بە سیستەم دەکرێت، دزی و گەندەڵی و دەسەڵاتی توتالیتێری حیزبی و بنەماڵەیی، بەدناوی دەکات و لە بەهای پەرەستشی کەم دەکاتەوە! بەداخەوەش زۆر کەس ئەو لایەنەی کوردایەتییە نایخوێنەوە!

وەهاب یوسفی

برچسب: نویسنده: آرین حسینی‌پور تاريخ: پنجشنبه 7 دی 1396 ساعت: 18:48

صفحه بندی