نەهێشتنی 1 بۆ سەر ژیــــان و ژنــــان،
پێویستی بە فەلسەفە و ئیرادەی تایبەتمەند هەیە.
بێگومان جیهانی پڕ لە نایەکسانی و لایەنی لاواز و
باوەڕی پڕ لە دواکەوتوویی و سوننەتی، ناتوانن
جەوهەر و ئیرادەی دژی تووندوتیژی بن!
ناکرێ مێژوویەک لە خەبات و تێکۆشانی مرۆڤانە بە کەم بگرین و فیداکاری و قوربانیدان لە پێناو یەکسانی خوازیدا بێ بایەخ بکەین، بەڵام بۆ مرۆڤایەتی بە ئاوات و ئامانجەکانی نەگەیشتووە، جێگای پرسیارە؟!
ئەو باوەڕ و ئایدیۆلۆژیا و بەرژەوەندیانەی کە خۆیان پێکهێنەری نایەکسانی و زوڵم و زۆرینە، ناتوانن جەوهەر و هۆکاری کۆتایی هێنانیش بن و جیهانێکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی دروست بکەن!
مرۆڤایەتی تا لە بازنەی ئەو باوەڕ و عەقڵییەتە کۆنانەدا بێت، بێگومان ناتوانێ خۆی بە ئازادی و سەربەستی و ژیانێکی نوێ بگەیەنێت!
بیری نوێ، هەوێنی ژیانی نوێیە.
**********
تا ئەو کاتەی بیر و باوەڕە کۆنەکان زاڵ بن و کۆمەڵگای مرۆڤ پاوانیان بێت، بێگومان ناتوانین بە ئاوات و ئامانجی یەکسانی خوازی بگەین.
بە عەقڵ و بیری کۆن، چۆن دەتوانین باسی جیهانێکی جیاوازتر بکەین؟!
یــــــــانــــــــی:
چۆن باسی ژنانی ئەنفال کراو بکەین؟
یان چۆن لە سەر ژنانی هەلەبجە بدوێین؟
ئەی چی بە ژنان و کچانی شەنگال بڵێین؟
چۆن ڕوومان هەبێت و باسی ژنان و کچانی رۆژهەلات بکەین؟
بڵێین ئێمە موسلمانین و پیرۆزتان بێت پەت و سێدارە؟
بڵێین ئێمە موسلمانین و پیرۆزتان بێت، حیجابی زۆرە ملی؟
بڵێین ئێمە موسلمانین و ژن دەبێ کۆیلەی پیاو بێت؟
بڵێین ئێمە موسلمانین و چەند ژن یەکسانە لە گەڵ یەک پیاو؟
یانی بەڕاستی ئێمە ئەوەندە بێ شەرمین، پیرۆزبایی زەماوەند لەو منداڵانەش دەکەین، کە لە ژێر تەمەنی 18 ساڵیدا دەدرێن بە شو؟
یان لە ڕوومان دێت، پیرۆزبایی زەماوەند لەو ژنانە بکەین کە بە زۆر لە خوێن بایی دراون، یان ژن بە ژنە و گەورە بە گچکەیان پێکراوە؟
ئەوانەی دەڵێن موسلمانین، چەندە باوەڕیان بە مافی ژنان هەیە، کاتێک ئاینەکەیان ژن بە کەنیزەک دەگرێت و وەک کۆیلەی سیکس بە دیاری اللەی دادەنێت و حوکمی سەنگساریش وەک یاسا جێبەجێ دەکەن؟
کاتێک بە بیانووی دیپلۆماسییەت و پەیوەندی ئابووری، دەستی داگیرکەران و دیکتاتۆڕەکان و کۆنەپەرەستان ماچ دەکرێن و پیرۆزبایی تەختی دەسەڵاتی پڕ لە زوڵم و زۆری و بێ ئەخلاقیان لێدەکرێت، بەو مێشک و دەمە پیسە، چۆن باسی مافی ژنان دەکرێت؟!
کاتێک ژنانی کورد لە زیندانی حکومەتەکانی داگیرکەراندا، گشت بەڵایەکیان بەسەر دێت، چۆن باسی مافی ژنانی جیهان دەکەن؟
کاتێک ژنانی نەتەوە باڵادەستەکان، مافی ژنانی نەتەوە ژێردەستەکان پێشێل دەکەن و وەک گورگی مێ پەلاماریان دەدەن، چۆن ژنانی جیهان هاودەنگ و یەک ڕیز دەبن و بۆ مافی یەکسان خەبات دەکەن؟
هەر بژین ئەو کەسانەی کە بیریان ئازادە و ئازایانەش خەبات دەکەن، لە پێناو یەکسانی خوازیدا.
وەهاب یوسفی
برچسب:
نویسنده: آرین حسینیپور