خرید بک لینک
هەستی شوینیستی و ڕەفتاری فاشیستی نەتەوە باڵادەستەکان، هۆکاری سەرهەڵدان و زیاتر بزواندنی هەستی ناسیونالیستی نەتەوە ژێردەستەکان دەبێت!

دیارە ئەوەش جێگای سرنجە کە 1 لە ڕێبازی سیاسیدا، بەردەوام ڕاستڕەوە، تا بتوانێ گشت چین و توێژی کۆمەڵگا ڕێکبخات. هەر بۆیە ناسیونالیزم لە ڕەوتی خەبات و تێکۆشانیدا، دژایەتی چەپگەرایی دەکات و بەو پێیەش لە پێناو هێژمۆنی خۆیدا و لە دژی چەپەکان و بۆ ڕاکێش کردنی خەڵک، پوپولیستانە ئاینیش بەکار دەهێنێت و لە فەرهەنگی شۆڕشگێری و پێشکەوتووانەی خۆی کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی گەشەکردنی کۆنەپەرەستی!!!
بە هۆی ئەو سیستەمە عەقڵانییە و ڕێبازە سیاسییە، دزی و گەندەڵی دێتەئاراوە، بەڵام بە ناوی نیشتمانپەروەرییەوە پەردەپۆش دەکرێت و ڕخنەگران تاوانبار دەکرێن کە لە دژی بەرژەوەندی نەتەوەیی و یەک ڕیزینە!

بێگومان کورد ژێردەستە و دەبێ بە مافە نەتەوایەتی و ئینسانییەکانی بگات. بەڵام نابێ دروشمە نەتەوایەتییەکان سەری مافە مرۆڤێکان بخوات!
هەروەها لە بە ئاینی کردنی کۆمەڵگادا تەنیا لایەنی ئیسلامی قازانجیان پێدەگات و هەوڵدەدەن لە ئاوی ڵێڵ ماسی خۆیان بگرن!
بۆیە کورد پێویستی بە ڕێبازێکی ئینسانی و نیشتمانی و پێشکەوتووانە هەیە، تا هەوێنی ئازادی و ژیان بێت و هەل بۆ دزی و گەندەڵی و نایەکسانی و چەوساندنەوەش خۆش نەبێت!

وەهاب یوسفی

برچسب: نویسنده: آرین حسینی‌پور تاريخ: پنجشنبه 7 دی 1396 ساعت: 18:48

صفحه بندی