پاراستنی ڕێزی دایک و باوک
پیره‌پیاوێک که له‌گه‌ڵ خێزانی له ماڵه‌کۆنه‌که‌ی خۆیاندا ژیانێکی ساده‌یان هه‌بوو. دوای مردنی خێزانی، پیره‌پیاوه‌که به‌ته‌نیا نه‌یده‌توانی کاره‌کانی خۆی ڕاپه‌ڕێنێت و ژیانی به‌ڕێوه‌به‌رێت، هه‌ر بۆیه به‌ناچاری بڕیاریدا له‌مه‌وبه‌دوا له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی و بوکه‌که‌ی و نه‌وه‌که‌یدا بژیت. ئه‌و پیره‌پیاوه ده‌سته‌کانی ده‌له‌رزی و چاوه‌کانی به‌جوانی نه‌یانده‌بینی و زۆر به‌زه‌حمه‌تیش ده‌یتوانی به‌ڕێگادا بڕوات. چیرۆکی ژیانی ئه‌و باوکه پیره له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی و بوکه‌که‌ی و نه‌وه‌که‌یدا لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات که،
ڕۆژیک ئه‌و پیره‌پیاوه له‌سه‌ر مێزی نان خواردن که‌مێک له‌خواردنه‌که‌ی ڕشت و په‌رداخێکیش له‌ده‌سته له‌رزۆکه‌که‌ی که‌وت و شکاندی. هه‌رچه‌نده که ئه‌و پیره‌پیاوه به ئه‌نقه‌ست ئه‌وکاره‌ی نه‌کرد، به‌ڵام کوڕه‌که‌ی و بوکه‌که‌ی زۆریان پێ‌ناخۆش بوو که باوکه پیره‌که خواردن ده‌ڕێژێت و په‌رداخ ده‌شکێنێت. هه‌ربۆیه بڕیاریاندا بۆ نان خواردن باوکه پیره‌که له‌خۆیان جیابکه‌نه‌وه و له‌شوێنێکی ماڵه‌که‌یان مێزێکی بچووکی بۆدابنێن و له قاپ و ده‌وری و په‌رداخی فافۆندا، خواردنی بدهنێیه.
نه‌وی پیره‌پیاوه‌که هه‌رچه‌نده‌ش که منداڵێکی بچووکی پێنج ساڵه بوو، به‌ڵام زۆری پێ‌ناخۆش بوو که دایک و باوکی هه‌ڵسوکه‌وتی خراپ له‌گه‌ڵ بابهگهورهیدا ده‌که‌ن و ئازاری ده‌ده‌ن. ئه‌و ده‌یدیت بابه‌گه‌وره‌ی ده‌گریت و زۆر په‌ریشانه. ئه‌و مناڵه له‌گه‌ڵ خۆیدا گوتی: خۆ بابه‌گه‌وره به ئه‌نقه‌ست خواردن ناڕێژێت و په‌رداخ ناشکێنێت، ئه‌و زۆر پیره و چاوی باش نابینێ و ده‌ستی له‌رزۆک بووه. ئه‌و مناڵه ژێره گوتی: ده‌بێ من کارێک بکه‌م تا یارمه‌تی بابه گه‌وره‌م بده‌م. ڕۆژێک چه‌ند ته‌خته‌یه‌کی هێنا و گه‌مه‌ی پێده‌کردن، باوکی که له‌سه‌رکار هاته‌وه گوتی کوڕم ئه‌وه چ ده‌که‌ی؟ کوڕه بچووکه‌که‌ی گوتی: باوکه من به‌و ته‌ختانه مێزی بچووک بۆ تۆ و دایکم دروست ده‌که‌م تا کاتێک ئێوه‌ش پیر بوون وه‌ک بابه گه‌وره خواردنی له‌سه‌ر بخۆن. باوکی به‌بیستنی ئه‌و قسه‌یه زۆر تێک چوو، گوتی: چ بچێنم ئه‌وی دهدروومهوه. هه‌ر بۆیه بڕیاریدا چیدیکه باوکی ناراحه‌ت نه‌کات و له‌مه‌وبه‌دوا هه‌موویان پێکه‌وه له‌سه‌ر یه‌ک مێز نانیان ده‌خوارد.
وه‌هاب
برچسب: چیرۆکێک,
نویسنده: آرین حسینیپور