********************************************
ئەوانەی 1 یارمەتیدان و دڵسۆزی و وفایان هەیە، بێگومان مرۆڤە ڕاستینەکانن.
********************************************
لە کاتێکدا گەلی هەژار و بێکەسی کورد لێی دەقەومێ و هاوار دەکات، دەبێ تەنیا پشت بە هاوکاری و هاودەردی خۆیان ببەستن!
چون حکومەتی ئیسلامی ئێران، نەتەنیا فریادڕەسمان نییە، بەڵکو خۆشی غەزەبێکە بەسەرمانەوە! نابێ زیندان و ئەشکەنجە و ئیعدامان لە بیر بچێتەوە، کە بەڵای خودی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانە!!!
********************************************
گەل سەلماندی کە پشت و پەنای یەکترینە. هاودەنگ و هاوکار و هاوپشتی یەکترینە.
بێگومان حکومەتی ئێران لە هاودەنگی و هاوکاری کۆمەڵانی خەڵک دەترسێت و یەک ڕیزی خەڵک لە دژی خۆی دەزانێت!
********************************************
لە کاتێکدا کە خەڵکی ئێران برسییە، لێی قەوماوە، حکومەتی ئێران داهاتی ئێران بۆ کاری تیرۆریستی و بۆ مەبەستی سیاسی و هێژمۆنی خوازی بە فیڕۆدەدات! نەفرەت لە گشت ڕژێمێکی دژی گەلی و دژی ئینسانی.
********************************************
هەموو کوردێک و مرۆڤێکی بە ویژدان و ئازادیخواز، ناراحەتە بۆ کارەساتی دڵتەزێنی بومەلەرزە.
هاو ئازارین، هاو دەردین، هاو چارەنووسین.
گەلێکی بێ ماف و بێکەسین.
********************************************
زۆر بەداخەوەم بۆ گشت کارەساتێکی دڵتەزێن، کە زیانی گیانی و ماڵی بە خەڵکی زوڵم لێکراو و بێ ماف و هەژار و بێ پشتیوان دەگەیەنێت.
وەهاب یوسفی
برچسب:
نویسنده: آرین حسینیپور