منیش کوردم و شین دەگێرم...
چوار شەممە, 21 دێسێمبر 2016 19:17 |
وەهاب یوسفی:
منیش کوردم و شین دەگێرم...
ئێوە یاران بە ئەسپایی
کۆچتان کرد و جێتان هێشتین،
لە دوای ئەو ڕۆیشتنەتان
پەژارەتان خستە دڵمان.
منیش کوردم و شین دەگێڕم...
کاتێک گەلی من بێ مافە
داگیرکەریش لە سەر ئاخمە
چۆن دەتوانم من بێدەنگ بم،
کاتێک گەلم خوێنی دەڕژێت.
منیش کوردم و شین دەگێڕم...
لەسەر مافمان سوورتر دەبین
ئازادیشمان خۆشتر دەوێت،
چون کورد زیاتر لە هەر گەلێک
لەو پێناوە خوێنی داوە.
منیش کوردم و شین دەگێڕم...
برچسب:
نویسنده: آرین حسینیپور