خرید بک لینک
کام رۆژی جیهانی ژن؟
چۆن پیرۆزبایی لە ژنانی ئەنفال کراو بکەین؟
یان لە ژنانی هەلەبجە؟
ئەی چی بە کچانی شەنگال بڵێین؟
چۆن ڕوومان هەبێت و باسی کچانی رۆژهەلات بکەین؟
بڵێین ئێمە موسلمانین و پیرۆزتان بێت پەت و سێدارە؟
بڵێین ئێمە موسلمانین و پیرۆزبایی حیجابی زۆرە ملی و کەلتووری وڵاتی عرعریان لێ بکەین؟
بڵێین ئێمە موسلمانین و ژن دەبێ کۆیلی پیاو بێت؟
بڵێین ئێمە موسلمانین و چەند ژن یەکسانە لە گەڵ پیاوێک؟
یانی بەڕاستی ئێمە ئەوەندە بێ شەرمین، پیرۆزبایی ڕۆژی ژنان لەو منداڵانەش دەکەین، کە لە ژێر تەمەنی 18 ساڵیدا دراون بە شو؟
یان لە ڕوومان دێت، پیرۆزبایی لەو ژنانە بکەین کە بە زۆر لە بایی خوێن دراون، یان ژن بە ژنە و گەورە بە گچکەیان پێکراوە؟
ئەوانەی دەڵێن موسلمانین، چۆن پیرۆزبایی ڕۆژی ژنان دەکەن، کاتێک ئاینەکەیان ژن بە کەنیزەک دەگرێت و وەک کۆیلەی سیکس بە دیاری اللەی دادەنێت و حوکمی سەنگسار جێبەجێ دەکەن؟

کاتێک بە بیانووی دیپلۆماسییەت و پەیوەندی ئابووری دەستی داگیرکەران ماچ دەکرێن و پیرۆزبایی تەختی دەسەڵاتی پڕ لە زوڵم و زۆری و بێ ئەخلاقیان لێدەکرێت، بەو دەست ودەمە پیسە، پیرۆزبایی رۆژی ژنانیش دەکرێت؟
ئەی چی بەو ژنە کوردانە دەڵێن کە لە زیندانەکانی فارس و تورک و عەرەباندا، گشت بەڵایەکیان بەسەر دێت، بە شەرمەوە پیرۆزبایان لێدەکەن؟
کاتێک ژنانی تورک و فارس و عەرەب مافی ژنانی کورد پێشێل دەکەن و وەک گورگی مێ پەلاماریان دەدەن، بە چ ڕوویەک ڕۆژی ژنان بکەین بە ڕۆژی جیهانی ژنان؟

هەر بژین ئەو کەسانەی کە بیریان ئازادە و ئازایانەش خەبات دەکەن.
********************************************
ڕۆژی جیهانی ژنان بۆ ئەوە نییە کە ژنان خۆیان بڕازێننەوە و شایی و هەڵپەڕکێ بکەن، چون ئەو ڕۆژە یادکەرەوەی 129 مرۆڤی ژنە کە بوونە قوربانی لە پێناو داخوازییەکانیاندا. ئەو ڕۆژە بۆ ئەوەیە کە ژنان یەک دەنگ و یەک ڕیز بن و بە هاواریان، جیهانی پیاوسالاری و چەوساندنەوە بهەژێنن.
بژی خەباتی ئازادانە و ئازایانی ژنان.

برچسب: نویسنده: آرین حسینی‌پور تاريخ: چهارشنبه 10 آبان 1396 ساعت: 17:26

صفحه بندی