***ئەگەرچی خەڵکی ئێران بەخەیاڵی خۆیان شۆڕشیان لە دژی سیستەمی کۆنی پاشایەتی کرد، بەڵام بەداخەوە بۆ کۆنترین عەقڵییەت گەڕانەوە و زۆرینەی خەڵکی ئێران دەسەڵاتیان بە خومەینی موسڵمان و نوێنەری اللەی عەرەبی بەخشی! ئێستاش کەمینە، باجی دواکەوتوویی زۆرینەی گەوجە دەدەنەوە!
***خەڵکمان زۆرن کە ئێستاش عاقڵ نەبوونە و هەر بە تەمای ئیسلامی ڕاستینن! کە چی تێناگەن بنەمای حوکمی ئیسلامی ڕاستین، جیهاد و ئەنفال و بێ مافی ژنان و... یە!
***خەڵکمان زۆرە کە لەدژی حکومەتی ئیسلامین، کە چی خۆیان دوعاکەر و نوێژکەرن!***
***خەڵکمان زۆرن کە بۆ وێنەی هەژارێک و لێقەوماوێک دەگرین، کە چی ئامانجی سیاسیان لە دژی چەوساوەکانە و خزمەتکاری بەردەرگای سەرمایەدارینە!
***خەڵکمان زۆرن کە بە حەقی سوسیال دەژین، بەڵام گەڵتە بە سوسیالیستەکان دەکەن و ڕشتنی خوێنیان بە حەڵاڵ دەزانن!
***خەڵکمان زۆرن کە باسی ئازادی و دێموکراتییەت دەکەن، کە چی ئێستاش خوێنی شەڕی نێوخۆیی و برا کوژیان لە دەمارەکانیاندایە!
***...ئەوەندە باوەڕیان بە دینێک و حیزبێک زۆرە کە کوێرانە دەمارگرژن و ڕاستییەکان نابینن.
*********************************
ئـــەی مرۆڤە گێل و نەفامەکان، ئەگەرچی گشت ژیان و خەباتتان هیچ بەرهەمێکی پێشکەوتووانە و مرۆڤانەی بە دواوە نەبووە، لانیکەم لە ڕۆژی جیهانی کرێکاران و ژناندا بێدەنگ بن و بە هەرا و هوریای بێجی و درۆیین خەباتی ژنان و کرێکاران بەلاڕێدا مەبەن و خیانەت بە چەوساوەکان و هاوچارەنووسانـــــــی خۆتان مەکەن!!!
ڕۆژی 1ی ئایار و 8ی مارس، ڕۆژی پیرۆزبایی جێژنانە و دەرخستنی جلوبەرگی فولکلۆری و دروشمی جریقە و بریقەداری لایەن و حکومەتە چەوسێنەرەکان نییە. ڕۆژی هاواری مرۆڤی زنجیر کراو و چەوساوەیە، دژی نایکسانی و زوڵم و زۆری و.....
برچسب:
نویسنده: آرین حسینیپور
تاريخ: چهارشنبه
10 آبان
1396 ساعت: 17:26