خرید بک لینک

دیکتاتۆرییەت و جەهالەت وەک ماسی و ئاو گرێدراوی یەکترینە!
دیکتاتۆرییەت لە کۆمەڵگای دواکەوتوودا سەرهەڵدەدات و بەهێزتر دەبێت، هەر بۆیە پەروەردەیان جەهالەتە و لایەنگرانیان دواکەوتوونە!

دەسەڵاتە گەندەڵەکان وەک کرم لە پیسایدا گەشە
دەکەن، هەر بۆیە کۆمەڵگا دواکەوتوو دەکەن!

گشت ئەوانەی کە هەوڵی تێگەیاندنی کۆمەڵگا دەدەن، شایانی ڕێزن.

ـــــــــــــــــــــــــــــــ ************* ـــــــــــــــــــــــــــــــ

کاتێک زانیم لایەنگری کام کەس و لایەنی، تێدەگەم کە جەوهەری بیر و هزرت چییە!

کاتێک چاوپۆشی لە دزی و گەندەڵی دەکەن و مافیای سیاسی و ئابووری بە نیشتمانپەروەر دادەنێن، بێگومان دەڵێم شێت بوونە و ئامانجیش هەر شکەستە!

کاتێک مێژوو چەواشە دەکەن و ڕاستییەکان دەشارنەوە، بێگومان خیانەت بە نەوەی داهاتوو دەکەن و ڕێگای هەڵەیان بۆ دیاری دەکەن!

بێگومان ئەوانەی لە بەرەی دز و گەندەڵ و مافیا سیاسییەکاندانە و پشتگیریان دەکەن، خۆشیان هەر لەو قوماشەنە!
ـــــــــــــــــــــــــــــــ*************** ـــــــــــــــــــــــــــــ

با گشت بوتەکان بشکێنین و سنووری پیرۆزییە داتاشراوەکان ببەزێنین و خۆمان بە ئازادی و سەربەستی بگەیەنین!

دین و سیاسەت، بەرهەمی بیر و هزری مرۆڤن. مرۆڤ خۆی داهێنەری دین و سیاسەتە، کەوایە مرۆڤ بوون گەورەترین پیرۆزییە!

ـــــــــــــــــــــــــــــــ *************ـــــــــــــــــــــــــــــــ

کاتێک خومەینی جامی ژەهری نۆشی و ناچار بوو شەڕی عێراق ـ ئێران ڕابگرێت و واز لە خەیاڵی گرتنی کەربەلا و قودس بێنێت، بۆ چاوترساندنی خەڵک ساڵی ١٩٨٨ ئێرانی کردە قەسابخانە و لە ماوەی ٢ مانگدا زیاتر لە ٥٠٠٠ی ئیعدام کرد! ئەوە ئەخلاقی دەسەڵاتە کۆنەپەرەست و توتالیتێرەکانە! تا خەڵک چاوترسێن بکەن و پێش ڕاپەڕینی جەماوەری بگرن.

ـــــــــــــــــــــــــــــــ************** ـــــــــــــــــــــــــــــــ

دەسەڵاتی دز و گەندەڵ ئەوەندە ترسەنۆکە ناتوانێ پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانی خۆشی بکات! بەڕاستی ئەو مافیایانەی کە ترسەنۆکن و ناتوانن سنووری پاوانی خۆشیان بپارێزن، بە پێچەوانە لە ڕێگای سەرکوت و تیرۆری خەڵکی سڤیل و ناڕازییەوە، دەسەڵاتی خۆیان دەپارێزن!

ــــــــــــــــــــــــــــــ*************** ــــــــــــــــــــــــــــــ
بێگومان ئەوانەی ڕاستییەکان نابینن و نایانهەوێت تێبگەن، دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگرن کە دیکتاتۆر و دەسەڵاتە گەندەڵەکان لە کاتی قەیراندا دروشمی نیشتمانی و شەڕ دێنە ئاراوە و دوای شەڕیش پێویستیان بە چاوترساندنی خەڵکە و بەو پێیەش دەست دەکەن بە تووندوتیژی و سەرکوت کردنی ناڕازیان! تا دەسەڵاتیان هەر بەردەوام بێت و لە تۆڵە و دادگایی کردن، خۆیان بپارێزن!

ــــــــــــــــــــــــــــــ*************** ـــــــــــــــــــــــــــــ

کاتێک فتوای شەڕی نێوخۆیی بەڕێوە دەچوو، بۆ پاڕاستنی کورسیش، دێموکراسی و ئازادی دەمرد، لەوکاتەوە بێزم لە نیشتمانپەروەریان هەستاوە!
*************************************
هەر کەس و هێز و لایەنێک بۆ گیانی خەڵکی دڕندە بێت، بێگومان لە شەڕدا خێڕیترین و ترسەنۆکترینن!
*********************************

برچسب: وتەیەکی, نویسنده: آرین حسینی‌پور تاريخ: چهارشنبه 10 آبان 1396 ساعت: 17:26

صفحه بندی